ھەموو ئەو کەسانەی کە نیشانەکانیان تێدایە، دەبێت پشکنین بکەن
کورتەیەک لەسەر کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەزیری تەندروستی ماونوس ھۆینیکە و ووتەبێژەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ٢٠/٤/٢٠٢٠ عدنان بەرزنجی Fotograf: Claus Bech لەیەکەم ھەنگاو داین بۆ کردنەوە بەڕووی کۆمەڵگەدا، تەنھا لەبەر ئەوەیەکە، لەدانمارک نەخۆشیەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە. کردنەوەی کۆمەڵگە، مانای وایە دەتوانن چەند کەسان پێکەوە بن و کار بکەن ھتد. کە لە دوای پشتکنینەکانەوە بڕیاری درا، بەڵام پێویستە کە لەھەمانکاتدا لەسەر رێنماییەکانی تەندروستی بەردەوام بین کەدەرکراوە لەوانە، دەستمان بشۆرین، کۆکە و پژمەکانمان بکەینە ناو قۆڵمانەوە، وە نزیکبونەوە و بەریەککەوتنەکانمان سنوردار بکەین، وە لە ماڵەوە بمێننەوە لە ھەڵتی توش بوون بە نەخۆشیەکە، وە ئاگاداری خۆت بە لەو شۆێنانەی کە خەڵکی زۆری لێیە. ھەوڵێکی زۆر درا [...]
ڤایرۆسی کۆڕۆنا: رێنمایی باش بۆ دایکووباوک
وەرگێر: عەدنان بەرزنجی ڕێنمایی بۆ ئهو دایک و باوکانهی که منداڵیان دهچێته دایهنگه یان باخچهی ساوایان لهسهر ئهم ڕێنماییانه دهڕۆی، ئهوا ڕێگه له بڵاوبونهوهی ڤایرۆسهکه دهگریت: ئهگهر کرا منداڵهکهت تاوهکو بهردهرگای دایهنگهکه یان باخچهکه ببه ئهگهر تۆ منداڵهکهت برد بۆ دایهنگه یان باخچهکه، لهگهڵ منداڵان و دایک و باوکهکانی تردا کۆ مهبنهوه. ههوڵ بده با منداڵهکهت دهستی بشوات پێش بهڕێ کهوتنی بۆ دایهنگه یان باخچهکه، وهپاشانیش له پاش هاتنهوه بۆ مهڵهوه. ههوڵ بده با منداڵهکهت جلی زیادهی پێ بێت، کاتێکی زۆریان لهدهرهوه دهبێت. وه کرێمی دژه خۆرتان بیر نهچێتئهگهر ڕۆژهکه ههتاو بوو. ناکرێت یاری منداڵانیان پێ بێت بۆ دایهنگهکه یان [...]
دانمارک پێش کاتی دیاریکراو ئامادەی کردنەوەیە
سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی چاپەمەنی رایانگەیاند “ئێمە ئامادەکاری ئەوەمان کردووە کە پێش کاتی دیاری کراوە، دووبارە دانیمارک بکەینەوە”. لایک مووراد سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی لە وەزارەتی دەولەت کە ئەمرۆ کاتژمێر ١٦ بە رێوە چوو رایانگەیاند “ئێمە ئامادەکاری ئەوەمان کردووە کە پێش کاتی دیاری کراوە، دووبارە دانیمارک بکەینەوە”. سەرۆکوەزیری دانیمارک مێتە فرێدرێکسن راگەیاند: ”پێشکەوتن ھەیە، چوونکە رێژەی تووشبوون کەمترە.” سیستمی تەندرۆستی لە سبەیەوە بە رووی خەڵک ئەکرێتەوە، پێشتر بە ھووی بەرگری لە کرۆنا ھەموو نەوبەتەکانی خەستەخانە و دۆکتوور ھەلوەشابووە و ئەو کەسانە کاری زۆر زەرۆریان نەوایا بەرێیان نێکردن. دوای ١٥ێ مانگی نیسان (ئەپریل) باخچەی [...]
ئاسایشی سلێمانی: ئێمە ھیچ کەسێک بە ناوی مستەفا سەلیمی ناناسین
ئاسایشی سلێمانی دەربارەی مستەفا سەلیمیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ئاسایشی سلێمانی لەسەر لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. مستەفا سەلیمی، کە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتیی ھیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ٢٣ی خاکەلێوە و دوای ١٧ ساڵ مانەوە و بەندکران لە زیندان ئێعدام کرا. ئاسایشی سلێمانی دەلێت کە: ”ھیچ داتایەک بەناوی ( مستەفا سەلیمی ) لەناو تۆماری بەردەست ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوریەکان بەردەست نییەو ئێمە ھیچ کەسێک بەوناوە ناناسین.” ”بەداخەوە شەوی ١٠/٤/٢٠٢٠ کەسێک بەناوی ( عەلی جەوا نمەردی ) ھەوڵیداوە دەست درێژی بکاتەسەر ناوبانگی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان وە تۆمەتێکی ناڕەوا [...]
برینێکی ئاواڵە: رۆبۆسکی
فەلەک ئەنجو کوڕە ١٣ ساڵەکەی، ئەرکان، لە رووداوەکەدا لەدەستدا. "کۆمەڵکوژییەکە ھەموو کاتێک کارمان تێدەکات، پارەمان ناوێ، دەمانەوێ ئەوانەی بەرپرسیارن دادگایی بکرێن". دەنیز سەرینجی ساڵی ٢٠١١ لە کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی دا ٣٤ کەس، کە زۆربەیان ھەرزەکار بوون، لە ھێرشی فرۆکە ف١٦ کانی تورکیادا بۆ سەر گوندێک لە ناوچەی شرناخ کوژران. قوربانییەکان کە زۆربەیان سەر بە یەک خێزانی کورد بوون، سەرقاڵی بە قاچاخ ھێنانی بەنزین و جگەرە بوون لە ھەرێمی کوردستان. بەرپرسانی سەربازی وایانزانیبووە قوربانییەکان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پکک ن. ھکومەتی تورکیاش رایگەیاند کە ھێرشەکە ھەڵەی بێ مەبەست بووە. ھەروەھا ھکومەت قەرەبووی پێشکەشی کەسوکاری قوربانییان کرد- کە رەتیان کردەوە- بەڵام ھەرگیز داوای [...]
عەلەوییەکان لە جھپ ھەڵدەگەڕێنەوە
کەمال بولبول: "پێشتر ھەموومان دەنگمان بە پارتی گەلی کۆماری دەدا. ئێستا عەلەوییەکانی کوردستانی تورکیا زیاتر ئاگادارن لە رووداوەکەی دەرسیم. دەنیز سەرینجی پاش دەیان ساڵ لە پشتگیری سەرەکیترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا، عەلەوییەکان، کە کەمینەیەکی شیعەن و لەم مانگەدا یادی کوژرانی ٣٧ کەسیان دەکەنەوە، ئێستا پشتگیری پارتە کوردییەکانی تورکیا دەکەن. بۆ چەندین نەوەیە زۆربەی عەلەوییەکان دەنگ بە پارتی گەلی کۆماری جھپ لە تورکیا دەدەن. بەڵام ئێستا زۆریان دەڵێن ھەڵوێستیان لە پارتە کوردییەکانی وەک پارتی دیموکراتی گەلان کە پارتی کوردین، نزیکبووەتەوە، ئەمەش بەھۆی جیاکاری رەگەزی و نزیکبوونەوەی پارتی گەلی کۆماری لەبیری سیاسی راستڕەوی. ھەروەھا بیروڕایەک لەناو خەڵکدا ھەیە کە دەڵێ لەژێر دەسەڵاتی پارتی [...]
فەیلییەکان ھاوار بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەبەن
بەھار رەزا گوتی "لەبەرەوەی زۆر لایەن پشتگیری سەددامیان کردووە، بۆیە ئێمە تەنیا قوربانی دەستی سەدام نین، بەڵکو قوربانیی دەستی ھەموو جیھانین. ھەر بۆیەش ئەو تراژیدیایەی کە ئێمە بینیمان دەبێت دانی پێدا بنرێت". دەنیز سەرینجی کوردی فەیلی لە سەرانسەری جیھان یادی ھەڵمەتەکەی رژێمی سەددام لە مانگی نیسانی ١٩٨٠ و دەربەدەرکردنیان دەکەنەوە و داوا لە جیھان دەکەن کە ئەو کارەساتە لەبیرنەکەن. بەھار رەزا تەمەنی ١١ ساڵ بوو کاتێک خێزانەکەی لەلایەن رژێمی عێراقەوە لە بەخداوە بۆ ئێران وەدەرنران. خێزانەکەی بەھار و ھەزاران فەیلیی دیکە تۆمەتی ئەوەیان درایە پاڵ کە ئەوان عێراقی نین و پاڵپشتی لە دوژمنی سەددام لە شەڕی ١٩٨٠-١٩٨٨ی دژی ئێران دەکەن. [...]
“نامووس و شەرەف وەکو پارەیە”
کوشتن لەسەر شەرەف دەبێتە کەرەستەی سینەماکاران و کۆمەڵناسان دەنیز سەرینجی توێژەرێکی بیانی پێیوایە "نامووس و شەرەف" بەلای زۆربەی خێزانە کوردەکانەوە وەکو "پارە" وایە. نامووس وەکو پارە پێگەی خێزان لە نێو کۆمەڵگە دیاری دەکات. رەتیشدەکاتەوە کوشتن لەسەر نامووس تەنیا پەیوەندی بە ئاینی ئیسلامەوە ھەبێت و دەڵێت لە ئاینەکانی دیکەشدا ژن لەسەر نامووس دەکوژرێن. توندوتیژی دژی ژنان بەناوی پاراستنی نامووس بەردەوام رۆژەڤی ھەرێمی کوردستانە. کوردی تاراوگەنشینیش بێبەش نییە لەو تاوانانەی بە ناوی پاراستنی نامووسەوە لەدژی ژنان دەکرێن. لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین ژنی کورد لە تاراوگە کوژراون. لەوانەش کوشتنی پێلا ئەتروشی لە ساڵی ١٩٩٩ لە سوێد، کوشتنی فادیمە شاھینداڵ لە ساڵی ٢٠٠٢ [...]