رۆژی جیهانی زمانی دایک

Bakhtiar Saleh لە وێستگەکانی مێژوودا، ئەم وڵاتی بەنگلادیشەی ئێستا، بەشێک بوو لە وڵاتی پاکستان. گەلی بەنگلادیش هەمیشە وەک هاوڵاتی دەرەجە دوو تەماشا ئەکران و لە هەموو ماف و ئیمتیازاتێک بێبەش کرابوون، تەنانەت مافی خوێندن و نووسینیشیان بە زمانی شیرینی دایکیان کە( زمانی بەنگالی ) بوو نەبوو. زمان ، جگە لەوەی ئامرازی تێگەیشتن و پەیوەندی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگایە، پایەیەکی بەهێزی فەرهەنگی هەر نەتەوەیەکەو کەرەسەی پاراستنی مێژوو و گواستنەوەی رووداوەکانی مێژووشە بۆ نەوەکانی داهاتوو. ئاخر هەموو کەسێک تەنها بە زمانی دایکی خۆی دەتوانێت باشتر لەهەر زمانێکی تر ، گوزارشت لە دیوە پەنهانەکەی نێو ناخی خۆی بکات... گەلی بەنگلادیش هەوڵیان ئەدا، کە دەسەڵاتدارانی [...]

By |21. februar 2021|Categories: Kurdî, NYHEDER, Soranî|Kommentarer lukket til رۆژی جیهانی زمانی دایک

مناڵان دەست دەکەنەوە بە دەوامی مەکتەب و خوێندن لە مەکتەب بەڕیوە دەچێت

Shahla Mohammadi/Radyo Kurdî جارێکی تر دەرگای خوێندن لە مەکتەبەکان بەڕووی مناڵانی قۆناغی بنەڕەتیدا دەکرێتەوە، بەڵام بە ئاگاییەکی زۆرەوە.. ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١ـ٢ـ٢٠٢١ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ماونۆس هۆینیکە بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکانی دا بۆ پۆلی سفرـ ٤ ی بنەڕەتی. ـ لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووە، کە ٨ فێبریوەری دەکات، مناڵان دەست دەکەنەوە بە دەوامی مەکتەب و خوێندن لە مەکتەب بەڕیوە دەچێت ـ پێویستە دایک و باوکان دەمامک بەکاربهێنن لە کاتی گەیاندنی مناڵەکانیان و لە حاڵێکدا کە بچنە ناو مەکتەبەوە. ـ مناڵانیش تەنیا لەگەڵ پۆلی خۆیاندا دەبن و تەنانەت لە پشووی بەینی وانەکانیش نابێت تێکەڵی پۆلەکانی تر ببن. ـ کارمەندان و دەمەزراوانی مەکتەبەکان هەوڵدەدرێت تێست [...]

By |1. februar 2021|Categories: Danmark, Kurdî, NYHEDER, Soranî|Kommentarer lukket til مناڵان دەست دەکەنەوە بە دەوامی مەکتەب و خوێندن لە مەکتەب بەڕیوە دەچێت

کۆبوونەوەی خەڵک لە ١٠ کەسەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٥ کەس

Shahla Mohammadi/Radyo Kurdî  کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی ٥ـ١ـ ٢٠٢١ کلۆستە بـ١١٧ (ڤاریەنتە ئنگلیزیەکە) تەوەری کۆبوونەوەکە بوو. مەترسی ئەو جۆرە تازەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە وڵاتی بەریتانیا دەرکەوتووە ئەوەیە کە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و لەوانەیە سیستەمی تەندروستی بخاتە بەردەم فشارێکی زۆر گەورەوە. بەو هۆیەوە لەگەڵ رێژەی تووشبوون، کە سەرەڕای دابەزینێکی ڕیژەیی هێشتاش زۆر بەرزە، سەرۆکوەزیران هاوڕا لەگەڵ وەزیری تەندروستی، بەڕیوەبەری دایرەی تەندروستی، بەرێوەبەری ئینستیتۆی سیرۆمی دەوڵەتی، بەڕیوەبەرایەتی پۆلیس ئەو ڕێنماییانەی سنووردارکردن کە تا ١٧ـ١ دیاری کرا بوون بەم شێوەیە توندتر دەکرێن ـ کۆبوونەوەی خەڵک لە ١٠ کەسەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٥ کەس ئەم بڕیارە ئەوە دەگەیەنێت کۆبوونەوە لە دەرەوەی ماڵ لە ٥ [...]

By |5. januar 2021|Categories: Kurdî, NYHEDER, Soranî|Kommentarer lukket til کۆبوونەوەی خەڵک لە ١٠ کەسەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٥ کەس

گرنگترین رێنماییەکان بۆ جەژنی سەری ساڵ لە دانمارک

Shahla Mohammadi دوێنێ ڕیکەوتی ١٦ـ ١٢ـ ٢٠٢٠ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و ئینیستیتۆی سیرۆمی دەوڵەتی وچەند ڕۆژنامەوان و لایەنی بەرپرسی دیکە مێتە فرێدرکسن بڕیاری داخستنی کۆمەڵێک بازاڕی گەورەو ناوەندی کۆبوونەوەی دانیشتوانی ڕاگەیاند کە هەتا ٣ـ ١ ـ ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت. چەند ڕۆژێک بەر لە سەری ساڵ (یول) و بۆ بەرگرتن لەو ڕێژە بەرزەی تووشبوون بە کۆڤیدـ ١٩ لە دانمارک سەرۆکوەزیران مێتە فرێدرکسن بڕیاری دا ڕیساکانی پەیوەند بە کۆڤیدـ١٩ توندتر بکات بڕیارە ئەم شوێنانە بەم شێوەیەی خوارەوە دابخرێن: ـ هەموو سەنتەرەگەورەکان و مەگەزینەکان لەسەرتاسەری وڵات لە ١٧ـ١٢ ەوە ـ هەموو دوکان و فرۆشگە بچووکەکان [...]

By |18. december 2020|Categories: Kurdî, NYHEDER, Soranî|Kommentarer lukket til گرنگترین رێنماییەکان بۆ جەژنی سەری ساڵ لە دانمارک

حکومەتی ھەرێمی کوردستان: تورکیا رێز لە سەروەری نیشتیمانمان بگرێت

حکومەتی ھەرێمی کوردستان: تورکیا رێز لە سەروەری خاک و نیشتیمانمان بگرێت راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی ھکومەتی ھەرێمی کوردستان "بە دڵگرانی و نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری رووداوەکانی ئەمڕۆ و چەند رۆژی رابردووی ناوچە سنوورییەکان دەکەین، کە بووە ھۆی زیانی گیانی و ماددی بە ھاووڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانی ناوچەکە. ھکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی شەھیدکردن و زیان گەیاندن بە ھاووڵاتییان دەکات لەلایەن ھەر لایەنێک و بە ھەر ھۆکارێکەوە بێت. داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین رێز لە سەروەری خاک و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆل بکات بۆ ئەوەی ئێدی نەبنە ھۆکار بۆ دروستکردنی پشێوی لە ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان. ھکومەتی ھەرێمی کوردستان خوازیاری [...]

By |22. juni 2020|Categories: Kurdî, Soranî|Kommentarer lukket til حکومەتی ھەرێمی کوردستان: تورکیا رێز لە سەروەری نیشتیمانمان بگرێت

ئەگەری دووبارە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لاوازە

شەھلا محمدی Foto: Tuala Hjarnø بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی دانمارک، کۆرە مۆلباک رادەگەیەنێت: ئەگەری دووبارە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لاوازە وە لەو بڕوایەدا نین جارێکی تر کۆرۆنا تەشەبکاتەوە یان پێویست بە داخستنی دانمارک بکاتەوە. ھەروەھا مولباک ھۆشیاری دەدات، کە ھەرچەند ئێمە زوو ھەڵوێستی پێویست و جددیمان وەگرت بۆ کۆنترۆڵکردنی باروودۆخەکە، بەڵام نابێت پەلە بکەین لە کردنەوەی یەکجاری ھەموو ئەو شوێنانەی داخرابوون. تاکو ئێستا ١٧٧ کەس بەھۆی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ٥٢٧ کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە مردوون.

By |12. maj 2020|Categories: Kurdî, Soranî|Kommentarer lukket til ئەگەری دووبارە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لاوازە

قۆناغی ٢ بۆ کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا دەستپێدەکات

کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی  ٧. مایس  لەگەڵ سەرۆکوەزیران مێتە فریدەریکسن دانمارکییەکان بەپێی رێنماییەکانی لێپرسراوان لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لە نێوانیاندا، پاکوخاوێنی …هتد هەڵسوکەوتییان کردووە. لەبەرئەوە ئێستا دەرفەت رەخساوە بۆ بەردەوام بوون لە قۆناغ بەدوای قۆناغ کردنەوەی کۆمەڵگای دانمارک. رێنماییەکانی لێپرسراوانی تەندروستی لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لەنێوان کەسەکانداو پاکوخاوێنییەکی باش هەمیشە کاری پێدەکرێت، وە زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا، رێنماییەکان بەشێوەیەکی رێکوپێک جێبەجێبکرێن جگە لەو رێنماییانەی کە ئاشناین پێیان، پرۆسەی کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا وەستاوەتە سەر پلانی هەڵمەتێکی پشکنین. ئێستا جەختکردنەوەیەکی زۆر هەیە بۆ پشکنینی ئەوانەی کە نیشانەی سووکی تووشبوونیان هەیە، ماکی تووشبوونیان هەیە و بەهۆی تووشبوونەوە جیاکراونەتەوە. جگە لەمانە [...]

By |11. maj 2020|Categories: Kurdî, Soranî|Kommentarer lukket til قۆناغی ٢ بۆ کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا دەستپێدەکات

هاووڵاتییەکی دانمارکی بە رەگەز کورد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

مستەفای حەسەنە گەورە وەک پێشمەرگەیەک دژی رژێمی سەدام حوسێن خەباتی کردووە، دوای ئەوەی ئاوارەی وڵاتی دانمارک دەبێ، دەست دەکا بە کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانەکانی سەرانی رژێمەکەی سەدام حوسێن، بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن و هاوکات وەک کەسێکی رەخنەگر، رەخنەی لە ھەموو حیزبەکان دەگرت لە پێناو گەشەی زیاتر. مستۆ دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا. لە نووسینی دێنیز سەرینجی وەرگێڕانی بەختیار شێخ حەسەن رۆژنامەوان، چالاکوانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین ( مستەفای حەسەنە گەورە ) کە لە لایەن هاوڕێیانی بە "مستۆ" ناسرابوو، دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، لەتەمەنی ٥٨ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد. ئەو خەڵکی شاری "رانییە" بوو لە باشووری کوردستان [...]

By |9. maj 2020|Categories: Kurdî, Soranî|Kommentarer lukket til هاووڵاتییەکی دانمارکی بە رەگەز کورد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی لە پێناسەی ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە ” گروپی مەترسیدار” گۆڕانکاری دەکات

.

By |9. maj 2020|Categories: Kurdî, Soranî|Kommentarer lukket til بەڕێوەبەرێتی تەندروستی لە پێناسەی ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە ” گروپی مەترسیدار” گۆڕانکاری دەکات