فەیلییەکان ھاوار بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەبەن
بەھار رەزا گوتی "لەبەرەوەی زۆر لایەن پشتگیری سەددامیان کردووە، بۆیە ئێمە تەنیا قوربانی دەستی سەدام نین، بەڵکو قوربانیی دەستی ھەموو جیھانین. ھەر بۆیەش ئەو تراژیدیایەی کە ئێمە بینیمان دەبێت دانی پێدا بنرێت". دەنیز سەرینجی کوردی فەیلی لە سەرانسەری جیھان یادی ھەڵمەتەکەی رژێمی سەددام لە مانگی نیسانی ١٩٨٠ و دەربەدەرکردنیان دەکەنەوە و داوا لە جیھان دەکەن کە ئەو کارەساتە لەبیرنەکەن. بەھار رەزا تەمەنی ١١ ساڵ بوو کاتێک خێزانەکەی لەلایەن رژێمی عێراقەوە لە بەخداوە بۆ ئێران وەدەرنران. خێزانەکەی بەھار و ھەزاران فەیلیی دیکە تۆمەتی ئەوەیان درایە پاڵ کە ئەوان عێراقی نین و پاڵپشتی لە دوژمنی سەددام لە شەڕی ١٩٨٠-١٩٨٨ی دژی ئێران دەکەن. [...]
“نامووس و شەرەف وەکو پارەیە”
کوشتن لەسەر شەرەف دەبێتە کەرەستەی سینەماکاران و کۆمەڵناسان دەنیز سەرینجی توێژەرێکی بیانی پێیوایە "نامووس و شەرەف" بەلای زۆربەی خێزانە کوردەکانەوە وەکو "پارە" وایە. نامووس وەکو پارە پێگەی خێزان لە نێو کۆمەڵگە دیاری دەکات. رەتیشدەکاتەوە کوشتن لەسەر نامووس تەنیا پەیوەندی بە ئاینی ئیسلامەوە ھەبێت و دەڵێت لە ئاینەکانی دیکەشدا ژن لەسەر نامووس دەکوژرێن. توندوتیژی دژی ژنان بەناوی پاراستنی نامووس بەردەوام رۆژەڤی ھەرێمی کوردستانە. کوردی تاراوگەنشینیش بێبەش نییە لەو تاوانانەی بە ناوی پاراستنی نامووسەوە لەدژی ژنان دەکرێن. لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین ژنی کورد لە تاراوگە کوژراون. لەوانەش کوشتنی پێلا ئەتروشی لە ساڵی ١٩٩٩ لە سوێد، کوشتنی فادیمە شاھینداڵ لە ساڵی ٢٠٠٢ [...]
دایکانی شەممە: “تا مردن بەدوای ئێسک و پروسکی ھاوسەر و کوڕەکەمدا دەگەڕێم”
"تا مردن بەدوای ئێسک و پروسکی ھاوسەر و کوڕەکەمدا دەگەڕێم" دەنیز سەرینجی کۆمەڵەی "دایکانی شەممە" شەممەی ھەفتەی رابردوو جارێکی دیکە لە پارکێکی شاری ئامەد کۆبوونەوە و داوای چارەنووسی ونبووەکانیان لە دەوڵەت کرد. "دایکانی شەممە" وێنەی ھاوسەر و منداڵە بزرکراوەکانیان بەرز کردەوە. لە ساڵانی نەوەتەکاندا لە باکووری کوردستان، لەسەردەمی شەڕی پکک و سوپای تورکیادا، بە ھەزاران رۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و رۆشنبیری کورد لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رفنێران و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە. لە نێو رای گشتی تورکیا ئەو تاوانانە بە "تاوانی بکەر نادیار" ناودەبرێن. خەدیجە تەکداخ، ھەموو رۆژانی شەممە روودەکاتە پارکێکی ئامەد بۆ ئەوەی لە چارەنووسی ھاوسەری خۆی بپرسێت. خەدیجە لە ساڵی [...]
نەسرین قاسملوو: ئەگەر ئەوکات دڵێکی نەساخم ھەبووایە، ھەتمەن تووشی جەڵتەی دڵ دەبووم
ھاوسەری قاسملوو سکاڵای لەسەر نەمسا تۆمارکرد و رەتکرایەوە ھاوسەرەکەی عەبدولڕەھمان قاسملوو، پێویستی بەھێز و توانایەکی زۆر بوو، تاوەکو بەرگەی ھەواڵی تیرۆرکردنی مێردەکەی لەلایەن ئەفسەرانی ھەواڵگری ئێران لە ڤیەننا بگرێ "باوەڕم نەکرد، ھەستم کرد نووستووم و خەوێکی ناخۆش دەبینم". نەسرین قاسملوو لەگەل رۆستەم جەھانگیری و حەسەن شەرەفی ھێلین کرولیچ، کە کورد بە "نەسرین" بانگی دەکەن گوت ععەگەر ئەوکات دڵێکی نەساخم ھەبووایە، ھەتمەن تووشی جەڵتەی دڵ دەبووم"، مەبەستی لە رۆژی ١٣ی تەمووزی ١٩٨٩یە، کاتێک مێردەکەی تیرۆرکرا. قاسملوو، کە سکرتێری گشتی ھیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو لە شوقەیەکی ڤیەننا تیرۆرکرا، لەکاتێکدا سەرقاڵی دانوستاندنی نھێنی بوو لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران. کرولیچی [...]
سەرۆک وەزیرانی دانیماڕک، مێتە فرێدرێکسن پلانی کرانەوەی دانیمارکی ئاشکرا کرد
Foto: Sandra Skillingsås, Arbeiderpartiet سەرۆکوەزیر مێتە فرێدرێکسن پلانی کرانەوەی دانیمارک ئەشکەرە کرد. سەرۆکوەزیری دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی چاپەمەنی لە وەزارەتی دەولەت بریاری دا بە کردنەوەی وەلاتی دانیمارک بە شێوەی سنووردار. قوتابی ئامادەیی دەتوانن ئەمساڵ بچن بۆ ئیمتیھان. دوای ١٥ێ مانگی نیسان (ئەپریل) باخچەی منداڵان، دایەنگەھ (خانەی چاودێریکردنی منداڵان) دەکرێتەوە. پۆلەکانی شەش تا دە ناتوانن ئەمساڵ بچن بۆ ئیمتیھان، لە بەر ئەوە لە مالەوە دەرسەکانیان بخوینن. تا دەی مانگی ئایار (مایس) کۆبوونەوەی لە دە کەس زیاتر قەدەخەیە. سنوورەکانی دانیماڕک بە داخراوی دەمێننەوە. فیستیڤالی گەورەکان تا مانگی ئاب (ئاوگوست)) قەدەخەیە. خواردنگە، سینەما، قاوەخانە، سەرتاش، شوێنی وەرزیش داخراوە. سەرۆکوەزیری دانیمارک مێتە [...]
کوردێکی ئورمیە خواردنی خۆرایی دەدا بە کارمەندانی تەندرۆستی دانمارک
کوردێکی خەڵکی شاری ئورمیە لە وەڵاتی دانمارک، خواردنی خۆرایی دەدا بە کارمەندانی تەندرۆستی دانمارک خاوەنی ئەم رێستوورانتە ناسر ئیسماعلی زادە بە ناوی ساسۆن پیززا و کەباب ھاوس وەک ھەنگاوێکی بۆ بەشداری لە بەرەنگار بوونەوەی ڤیرۆسی کرۆنا و رێزگرتنێک بۆ پارێزەرانی سڵامەتیی مرۆڤ، ھەر لە سەرەتای بڕیاری ھکوومەت بۆ قەرەنتینەی وڵاتی دانمارک ھەتا کۆتایی ھاتنی قەرەنتینە، پارەی خواردن لە: دوکتۆر، پەرەستار و شۆفێری ئامبۆلانسەکان وەرناگرێ و بردنی خواردن لە رێستوورانت ، یان سفارش کردن بۆ شوێنی کاریان بە بەلاش دەبێ https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=2782719748442977&id=184160564965588 تاکو ئێستا ٥١٧ کەس بەھۆی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ١٣٩ کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە مردوون سەرۆکوەزیرانی دانیمارک [...]
حکوومەت پلانی کردنەوەی وڵاتی دوای ١٣ی ئاپریلی ھەیە، ئەگەر ژمارەی تووشبوان کەم ببێتەوە
حکوومەت ھیوادارە کە کۆمەڵگا بگەڕێتەوە سەر رەوتی ئاسایی خۆی بە پێی تێپەڕبوونی کات. سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی چاپەمەنی راگەیاند کە پلانی کردنەوەی وڵاتی بە شێوەیەکی وردە وردە دوای ١٣ی ئاپریلی ھەیە، ئەگەر ژمارەی تووشبوان بە وایرۆسی کۆرۆنا کەم ببێتەوە ”حکوومەتی دانیمارک دەیھەوێ بەشێک لە چالاکێکانی کۆمەڵگا بە شێوەی سنووردار و رێژەیی لە پاش پشووی"جێژنی پاک" بکاتەوە ئەگەر ئاماری تووشبوان رێگای پێ بدا.” ”ئەگەر ئێمە پابەندی رێنمایەکانی حکوومەت دانیمارکی بین، ئێمە دەتوانن ھێدی ھێدی بچنە ژیانی نۆرمالی خۆمان.” ”سنوورەکانی دانیماڕک بە داخراوی دەمێننەوە. بێگومان نابیت ئایمە نەخوشینکە سەر لە نوی بھینین لە دەرەوە" ئەلێت مێتە فرێدرێکسن. سەرۆکوەزیران مێتە [...]
حکوومەتی دانیمارک باری نا ئاسایی درێژ دەکاتەوە
حکوومەت باری نا ئاسایی تاکو ١٣ی ئاپریلی ٢٠٢٠ درێژ کردەوە. Screenshot: DR سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ھەموو رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا. مێتە فرێدرێکسن بریاری دا بە درێژ کردنە وی داخستنی وەلاتی دانیمارک. بە داخستنی شوێنە گشتیکان وەکو: قوتابخانە، باخچەی مندالان، خواردنگە، سینەما، قاوەخانە، سەرتاش، شوێنی وەرزیش. حکوومەت بە ھەموو توانایەوە ھەوڵدەدات بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگری گرتن لە ھەرچی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. سەرۆکوەزیران مێتە فرێدرێکسن دووبارەی دەکاتەوە کە زۆر گرینگە کە ئێمە ھەموومان پابەندی رێنمایەکان بین، خۆ بەدوور بگرین لە یەکتر نزیک بوونەوە، ھەتا لە رۆژی پاک بوونەوەش دا، ھەروەھا داواش دەکات کە ھاووڵاتیان لە سەفەر کردن خۆ [...]
şevekî kurdî kulturî li ROSKILDE (wêne)
Roja şemiyê 8ê vê mehê, Komeleya Kurdî ya Roskilde şevekî kulturî bi beşdariya hejmarek zaf kurdên li her çar parçeyên Kurdistanê, yên akinciyên deverên cuda cuda yên Danmarkê, li bajarê Roskilde birêve bir.
Rûdaw TV û Radiyo Rûdaw dest bi peşxê kir
Peşxa televîzyon û radiyo ya Rûdawê îro bi fermî dest pê kir. Amadekarî û rahênana ekîp û karmendên Tora Medyayî ya Rûdawî îro berhem da û piştî malper û rojnameyê, Rûdaw TV û Radiyo Rûdaw jî îro saet 17:00 bi awayekî fermî dest bi peşxê kirin. Rûdaw TV û Radiyo Rûdaw dê 24 saetan nûçe û agahiyên nû ji hemû deverên Kurdistan, Rojhilata Navîn û cîhanê belav bikin. Di destpêka peşxê de, raporek li ser çawaniya pêkhatina Rûdawê û rahênana karmendên dezgeha Rûdaw hat nîşandan, her wiha beşek ji axaftina rêveberê giştî yê Tora Medyayî ya Rûdawê Ako Mihemed ku [...]