کەمال بولبول: “پێشتر ھەموومان دەنگمان بە پارتی گەلی کۆماری دەدا. ئێستا عەلەوییەکانی کوردستانی تورکیا زیاتر ئاگادارن لە رووداوەکەی دەرسیم.

دەنیز سەرینجی

پاش دەیان ساڵ لە پشتگیری سەرەکیترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا، عەلەوییەکان، کە کەمینەیەکی شیعەن و لەم مانگەدا یادی کوژرانی ٣٧ کەسیان دەکەنەوە، ئێستا پشتگیری پارتە کوردییەکانی تورکیا دەکەن.

بۆ چەندین نەوەیە زۆربەی عەلەوییەکان دەنگ بە پارتی گەلی کۆماری جھپ لە تورکیا دەدەن.

بەڵام ئێستا زۆریان دەڵێن ھەڵوێستیان لە پارتە کوردییەکانی وەک پارتی دیموکراتی گەلان کە پارتی کوردین، نزیکبووەتەوە، ئەمەش بەھۆی جیاکاری رەگەزی و نزیکبوونەوەی پارتی گەلی کۆماری لەبیری سیاسی راستڕەوی.

ھەروەھا بیروڕایەک لەناو خەڵکدا ھەیە کە دەڵێ لەژێر دەسەڵاتی پارتی گەلی کۆماری ھکومەت ھیچ کۆششێک ناکات بۆ رێگریکردن لە ھێرش بۆ سەر عەلەوییەکان، وەک ئاگر تێبەردانی ئۆتێلێک لە سیڤاس، یان رەشەکوژییەکەی ساڵی ١٩٣٠ی کەمینەکانی وەک عەلەوی و کورد لەلایەن سوپای تورکیاوە لە پارێزگای دەرسیم.

“پێشتر ھەموومان دەنگمان بە پارتی گەلی کۆماری دەدا. ئێستا عەلەوییەکانی کوردستانی تورکیا زیاتر ئاگادارن لە رووداوەکەی دەرسیم”.

کەمال بولبول وایگوت، کە عەلەوییەکی کوردە ععبەڵام ھێشتا عەلەوییەکان کاتی زیاتریان پێویستە بۆ دوورکەوتنەوەی تەواو لە پارتی گەلی کۆماری.عع

بەمدواییانە، سێ جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری کە بەڕەگەز عەلەوی بوون ئەو پارتەیان جێھێشت وەک دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی ععجیاکاری رەگەزی و تایفیعع، بەڵام ئەو تۆمەتانە لەلایەن جھپ رەتکرایەوە.

“١٨ ساڵ خزمەتی پارتی گەلی کۆماریم کرد. بەڵام جیاکاری رەگەزی لەناو ئەو پارتەدا ھەیە. پێویست ناکات ھەموو عەلەوییەک جھپ بێت”.

ئەمە نووسینێکی ئیرگون کورتە، کە جێگری سەرۆکی جھپیە لە ئەنتالیا، بۆ رۆژنامەی ساباھی تورکی.
نزیکەی ١٠% تاوەکو ٢٠%ی تورکیا عەلەوییە. ئەمە جگە لەوەی بەسەدان ھەزار عەلەوی لە وڵاتانی ئەوروپا دەژین.

لە ئەڵمانیا عەلەوییە کورد لە تورکەکان جیابوونەتەوەو کۆمەڵەیەکی دیموکراتی عەلەویان دروستکردووە.

لە دانیمارک، کوردە عەلەوییەکان کۆمەڵەی کلتوری سوڵتان پیر ئەبدولیان دروستکردووە کە سەرۆکەکەیان عەلی ئێکبەر چێڤیک گوتی “ئازادی دەسکەوتنی زانیاری وای لە خەڵک کردووە زیاتر پشت لە جھپ بکەن”.

ھەروەھا دەڵێت “عێستا، خەڵک دەزانن کە جھپ ھەوڵی رێگریکردنی ھێرشی گرووپە تووندڕەوەکانی بۆ سەر عەلەوییەکان نەکردووە لەرابردوودا.

لەبری ئەوە جھپ و ئەتاتورک بیروڕای عەلەویان قەدەخەکردوە و لە دەرسیم بەکۆمەڵ کوشتویانن”.

زۆربەی عەلەوییەکان لە تورکیا و جیھاندا، لەسەرەتای ئەم مانگەدا روو دەکەنە شاری سیڤاس بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی سووتانی ئوتێلێک.

دیلان یەڵماز، ١٨ ساڵ، کە کوردێکی عەلەوییە لە ئەڵمانیاوە ھاتووە بۆ سەردانی گۆڕی ھەسرەت گوڵتەکەنی گۆرانیبێژ، کە لەنێو قوربانیانی سیڤاسدا بووە.

گوڵتەکن یەکەمین گۆرانیبێژ بوو کە ئەلبومێکی فۆلکلۆری کوردی لە تورکیا تۆمار بکات لەوکاتەی ھێشتا قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەخە بوو.

دیلان نیگەرانە بە بینینی وێنەی ئەتاتورک و جھپ لەسەر مەزاری قوربانییەکان “ئایا ئەوە ئەتاتورک و جھپ نەبوون کە دەیان ھەزاریان لە عەلەوی کورد لە دەرسیم کوشت؟، بۆچی وێنەکانی پیاوێک و پارتێک ھەڵدەواسین کە ھەمیشە رَگربوون لە ناسنامەمان؟عع

ئەسرا ئۆزیورک، مامۆستای بەشی مرۆڤایەتی لە زانکۆی کالیفۆرنیا و پسپۆر لە ئاینەکانی تورکیا، پێیوایە کە کوردی عەلەوی زیاتر ناڕازین لە جھپ، بەڵام ھێشتا زۆریان دەنگ بەو پارتە دەدەن، چونکە وەک باشترین ھەڵبژاردە لە نێو خراپەکاندا دەیانبینن.

ئێلیس ماسیکارت، نووسەری چەند کتێبێک لەسەر عەلەوییەکان، گوتی ععزۆر لە عەلەوییەکان پێیانوایە ھیچ پارتێک نوێنەرایەتی یان پارێزگاریان لێناکات.

بۆیە دەنگ بە جھپ دەدەن، چونکە وا ھەست دەکەن پارتی گەلی کۆماری گرەنتی عەلمانیەتی ئەتاتورک دەدات لەدژی ئەجێندای ئاینی پارتی داد و گەشەپێدان، ئیتر راست بێت یان نا”.

پشتگیری لەنێو عەلەوییەکان بۆ پارتی جھپ کەم بووەوە کاتێک بیرگول ئەیمەن گولەر، جێگری سەرۆکی ئەو پارتە لە پەرلەمان رایگەیاند ععناتوانرێ گەلی کورد یەکسان بکرێ بە گەلی تورک”. جێگرێکی کوردی ئەو پارتە دەستی لەکارکێشایەوە لەدژی قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە.

لەسەردانێکی ئەمدواییەی بۆ دانیمارک، تورگوت ئۆکەر، سەرۆکی فەخریی فیدراسیۆنی عەلەوی لە ئەوروپا گوتی کە عەلەوییەکانی تورکیا شوێنی پەرستشی تایبەت بەخۆیان دەوێ کە لەلایەن دەوڵەتەوە دانیپێدابنرێ و داوای وەستانی دروستکردنی مزگەوتی سوننەی لەناوچە عەلەوییەکان کرد “دەمانەوێ وەک ھەرکەسێکی دیکە لە تورکیا بەیەکسانی و سەربەزری مامەڵەمان لەگەڵ بکرێ”.

Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer