بەڕێوەبەرێتی تەندروستی لە پێناسەی ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە ” گروپی مەترسیدار” گۆڕانکاری دەکات

دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ پێناسەیەکی گشتگیروفراوان بۆ ئەو گروپانەی کە مەترسییان لەسەرە “گروپی مەترسیدار” پەیوەست بە کۆڤید – ١٩،بەڕێوەبەرێتی تەندروستی بە وردی روونی دەکاتەوە، کە کام گروپانە مەترسییان لەسەرە بۆ نەخۆشی ترسناک لە کاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئێستا ٧ گروپی مەترسیدار هەیە

١. کەسانی بەتەمەن – بەشێوەیەکی گشتی بەپێی بارودۆخی تەندروستییان

ئەزموون لەگەڵ ڤایرۆسەکە هەتا ئێستا نیشانی دەدات، کە کەسانی سەرو ٧٠ ساڵ، بەتایبەتی کەسانی سەرو ٨٠ ساڵ، گەورەترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک. کەسانی تەمەن ٦٥ ساڵ و گەنجتر دووچاری نەخۆشییەکە دەبن، بە تایبەتی ئەگەر نەخۆشییەک یان چەند نەخۆشییەکی درێژخایەنیان هەبێت

٢. ئەو کەسانەی کە لەخانەی چاودێری دەژین

دانیشتوانی خانەی چاودێری، بەزۆری خەڵکی بەتەمەنن، ئازارو نەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو ئاستی کارکردن و چالاکییان کەمبۆتەوە. ئەمانە هەموویان دەبنە هۆی مەترسییەکی گەورە

٣. ئەو کەسانەی کە کێشیان زیادە

کێشی زیاد بەزۆری لەگەڵ نەخۆشی درێژخایەنی وەک شەکرە یان نەخۆشییەکانی دەماری خوێن دەبینرێت. بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە هاوکێشەی نێوان بەرزی باڵاو کێشی جەستەیان( بی ئێم ئی ) سەرو ٣٥، یان سەرو ٣٠ بێت و یەکبگرێت لەگەڵ نەخۆشییەکی درێژخایەن، بە بارودۆخێکی زۆر مەترسیداردا تێدەپەڕێت لەکاتی تووشبوون بە کۆڤید – ١٩

٤. ئەو کەسانەی کە جۆرێک نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە

هەموو نەخۆشییەکی درێژخایەن مانای ئەوە نییە کە کەسەکە لەو گروپەدایە کە مەترسی تووشبوونیان لەسەرە، بەتایبەتی ئەگەر ئەوان بە رێکوپێکی چارەسەر وەربگرن. تۆ دەتوانیت لەم لینکەی خوارەوە لیستی ئەو نەخۆشییانە پەیدا بکەیت، کە مەترسی زۆریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی مەترسیدار لەکاتی کۆڤید – ١٩

https://www.sst.dk/da/Udgivelser/2020/Personer-med-oeget-risiko-ved-COVID-19

٥. هەندێک لە منداڵان کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە

هەندێک لە منداڵان کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە مەترسی گەورەیان لەسەرە پەیوەست بە کۆڤید – ١٩. ئەمە ئەو منداڵانە دەبێت، کە خۆیان لەسەرەتاوە – بەدەر لە پەتاکە – رێکخستنێکی تایبەتیان هەیە لەگەڵ قوتابخانەو شوێنی چاودێری کردنیان. ئەم منداڵانەو خێزانەکانیان هەریەکەیان رێنمایی تایبەت بە خۆیان لە شوێنی چارەسەرکردنیانەوە وەردەگرن

٦. ئەو کەسانەی کە ماڵێکی هەمیشەییان نییە

ئەو کەسانەی کە ماڵێکی هەمیشەیی و جێگیریان نییە ناتوانن کە خۆیان پاکوخاوێن رابگرن یان مەوداو مەسافە وەربگرن لەنێوان خۆیان وخەڵکانی تر. ئەوە دەبێتە هۆی مەترسییەکی گەورە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی. جگە لەوە، زۆربەی ئەوانەی کە ماڵێکی هەمیشەییان نییە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. ئەم پەیوەندییە وا دەکات، کە ئەوان زۆر بە سەختی دووچاری تووشبوون بە نەخۆشی ببن

٧. ژنانی دووگیان

ئەمە هەمیشە لە پرنسیپەکانی خۆپاراستنە، کە ژنانی دووگیان بە شێوەیەکی گشتی زیاتر تووشی هەوکردن دەبن. ئەوە نەسەلمێنراوە، کە ژنانی دووگیان یان منداڵەکەی ناو سکیان مەترسییان زیاتر لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک وەک لە خەڵکی تر. ئەوە روو دەدات، کە کاتێک ژنانی دووگیان لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێن بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆڤید – ١٩ لە سێ مانگی کۆتاییاندا، بە نەشتەرگەری قەیسەری رزگاردەکرێن پێش وادەی دیاریکراوی لەدایکبوون. جگە لەوە مەترسی ئاسایی لەسەر دایک و منداڵەکە هەیە

Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer