Shahla Mohammadi/Radyo Kurdî 
کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی ٥ـ١ـ ٢٠٢١
کلۆستە بـ١١٧ (ڤاریەنتە ئنگلیزیەکە) تەوەری کۆبوونەوەکە بوو. مەترسی ئەو جۆرە تازەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە وڵاتی بەریتانیا دەرکەوتووە ئەوەیە کە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و لەوانەیە سیستەمی تەندروستی بخاتە بەردەم فشارێکی زۆر گەورەوە.
بەو هۆیەوە لەگەڵ رێژەی تووشبوون، کە سەرەڕای دابەزینێکی ڕیژەیی هێشتاش زۆر بەرزە، سەرۆکوەزیران هاوڕا لەگەڵ وەزیری تەندروستی، بەڕیوەبەری دایرەی تەندروستی، بەرێوەبەری ئینستیتۆی سیرۆمی دەوڵەتی، بەڕیوەبەرایەتی پۆلیس ئەو ڕێنماییانەی سنووردارکردن کە تا ١٧ـ١ دیاری کرا بوون بەم شێوەیە توندتر دەکرێن
ـ کۆبوونەوەی خەڵک لە ١٠ کەسەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٥ کەس
ئەم بڕیارە ئەوە دەگەیەنێت کۆبوونەوە لە دەرەوەی ماڵ لە ٥ کەس زیاتر قەدەغەیە. ئەو سنووردارکردنە بۆ دەرەوەیە واتە دەکرێت لە ماڵی خۆت لەو ژمارە زۆرتر بیت، بەڵام بە باش دەزانرێت کە لە ماڵەوەش پەیڕەویی بکرێت. جگە لەوەش هەوڵ بدە ئەو کەسانەی لە ژیانی کۆمەڵایەتیتدا ڕێگەت داوە بە بینیان با ئەوپەڕی ٥ کەس بێت.
ـ مەودای خەڵک لەیەکترلە ١ مەترەوە دەکرێت بە ٢ مەتر.
پێویستە لایەنی کەم ٢ مەتر بۆشایی لە نێوان خەڵکدا هەبێت، کە ئەوەش دەبێت هەم لە ناو سۆپەرمارکێتەکاندا ڕەچاو بکرێت هەم لە دەرەوە کاتی پیاسە و پیادەڕەوەیی.
ـ دایەنگەو ڕەوزەکان داناخرێن.
سەرەڕای نیگەرانی کارمەندانی ئەو بوارە و هەندێک پارتی ناو حکومەت دایەنگە و باخچەی مناڵان بە کراوەیی دەمێننەوە. ئەمە لە کاتێکدایە، کە بۆ قوتابخانە و فێرگەجیاوازەکانی وڵات خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت. سەرۆکوەزیران باسی لەوە کرد کە لەوانیە تێستکردن لە شوێن کاتی ئیشکردن دەستپێبکرێت بۆ دڵنیایی و پێزانینی حاڵەتی تووشبوون لە ناو کارمەنداندا.
Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer