بەڕێوەچوونی سیمینارێکی تایبەت بە ئایینە کوردستانییەکان لە دانمارک
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ سێپتەمبەری ٢٠٢٤ کۆڕی ئەنیا بۆ کوردستان سیمینارێکی تایبەت بە ئایینە کوردستانییەکان بۆ بەڕێوە برد.
نێونیشانی سیمینارەکە بریتی بوو لە ناساندێک بۆ ئایینە کوردستانییەکان کە هەر یەک لە بەڕێزان، مەسعوود نادری لە سەر ئایینی یارسان، یڵماز یڵدیز لە سەر ئایین ئێزیدی و پیر لوقمان لە سەر ئایینی زەردەشتی دووان.
لە بەشی یەکەمدا، هەر کام لە میوانەکان بۆ ماوەی ٢٠ تا ٢٥ خولەک باسی خۆیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووهەمدا وەک نەریتی چالاکییەکانی پێشوومان، ئامادەدبووان بە تێبینی، پرسیار و ڕەخنە بەشدارییان کرد.
شیاوی ئاماژەیە کوردانی پارچەکانی کوردستان لە کۆپنهاگ و دەورووبەری بەشدار بوون، بەرنامەکە بە زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی پێشکەش کران و بەڕێز پیر لوقمان بەشێوە سەرهێڵ لە ڕێگەی سکایپەوە بەشدار بوو.
کۆی باسەکان و سەرنج و پرسیارەکان تۆمارە کراوە و لە داهاتوودا لە کاناڵی یوتووبی کۆرێ ئەنیا بڵاو دەکرێتەوە.
کۆری ئەنیا بۆ کوردستان