ھاوسەری قاسملوو سکاڵای لەسەر نەمسا تۆمارکرد و رەتکرایەوە

ھاوسەرەکەی عەبدولڕەھمان قاسملوو، پێویستی بەھێز و توانایەکی زۆر بوو، تاوەکو بەرگەی ھەواڵی تیرۆرکردنی مێردەکەی لەلایەن ئەفسەرانی ھەواڵگری ئێران لە ڤیەننا بگرێ “باوەڕم نەکرد، ھەستم کرد نووستووم و خەوێکی ناخۆش دەبینم”.

نەسرین قاسملوو لەگەل رۆستەم جەھانگیری و حەسەن شەرەفی

ھێلین کرولیچ، کە کورد بە “نەسرین” بانگی دەکەن گوت ععەگەر ئەوکات دڵێکی نەساخم ھەبووایە، ھەتمەن تووشی جەڵتەی دڵ دەبووم”، مەبەستی لە رۆژی ١٣ی تەمووزی ١٩٨٩یە، کاتێک مێردەکەی تیرۆرکرا.

قاسملوو، کە سکرتێری گشتی ھیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو لە شوقەیەکی ڤیەننا تیرۆرکرا، لەکاتێکدا سەرقاڵی دانوستاندنی نھێنی بوو لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

کرولیچی لە پاریس بوو کاتێک ھەواڵەکەی بیست. ھاوڕێیەکی لە ھیزبی دیموکرات تەلەفۆنی بۆ دەکات و پێیڕادەگەیەنێ ئەو پیاوەی کە ماوەی ٣٨ ساڵە ھاوسەریەتی کوژراوە.

کۆبوونەوەکەی ڤیەننا کە تێیدا قاسملوو و دوو ھاوڕێی بەناوی فازیل رەسول و عەبدوڵا ئازەز بەشداریان تێداکرد، پاش چەندین کۆبوونەوەی ھاوشێوە ھات ععکۆبوونەوەکە دەربارەی وەستانی شەڕ بوو لە کوردستان”. ھاوسەرەکەی قاسملوو ھەروەھا دەڵێت  ععقاسملوو پێشوازی لەو کۆبوونەوەیە کرد، چونکە ھەمیشە دژی شەڕ بوو.عع

دوو کەس کە خۆیان وەک رۆژنامەنووس ناساندبوو لە کۆبوونەوەکەدا  قاسملوو و دوو ھاوڕێکەی دەکوژن. سەرەتا پۆلیسی نەمسا دوو گومانلێکراوەکەیان دەستگیر کرد و ئاشکرایان کرد کە ئەو دوو کەسە ناویان لە باڵیوزخانەی ئێران لە ڤیەننا وەک دیپلۆمات تۆمارکراوە. دواتر پۆلیسی نەمسا رێگەیان بە دوو گۆمانلێکراوەکە دا بگەڕێنەوە تاران، پاش چوار مانگ دادگایەکی نەمسایی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردن، بەڵام تازە قورتاریان بووبوو.

لەدژی دەسەڵاتدارانی نەمسا کرولیچ و ھیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران خۆپیشاندانیان سازدا، لەگەڵ ھەڵمەتێک لە دژی ھکومەتی ئێران، بەڵام ئەو ھەوڵانە ھیچ کاریگەریان نەبوو.

“لە ساڵی ١٩٩٠ رێوشوێنی یاساییم دژی ھکومەتی ڤیەننا گرتەبەر، بەڵام دوو ساڵ دواتر، دادگای باڵای نەمسا داواکەی رەتکردمەوەعع. کرولیچ گوتیشی ععھەستم بە دۆڕان و تەنیایی کرد. کاتێکی زۆر سەختبوو بۆ من”.

بەڵام سوپاسی ئەوانە دەکات کە پشتگیریان کرد، بە تایبەتی دانیال میتەران، خانمی یەکەمی پێشووی فەرەنسا. میتەران ھاوڕێیەکی نزیکی قاسملوو بوو، پاش تیرۆرکردنی قاسملوو، میتەران رایگەیاند کە باڵوێزخانەی فەرەنسا لە ڤیەننا وەک باڵوێزخانەی کورد خزمەت دەکات. میتەران ئەرکی گواستنەوەی تەرمەکەی قاسملووی بۆ فەرەنسا گرتێستۆ و کە ھەر لەوێش بەخاکسپێردرا.

کرولیج گوتی دەبێت ھکومەتی مەلاکان لە ئێران لەناوببرێت ععرژێم ئەوەی دەیەوێت دەیکات و ناڕەزاییەکانی کورد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگوێ دەخات. بۆیە ئەو رژێمە شەرعیەتی لەدەستداوە”.

ژمارەی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بە ٨ ملیۆن مەزەندە دەکرێت، بەڵام ھیچ پارتێکی سیاسی یاسایی رێپێدراویان لەو وڵاتەدا نییە، ئەمە جگە لەوەی خوێندنی کوردی لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە قەدەخەیە.

کرولیچ پێیوایە تەنیا چارەسەر ئێرانێکی دیموکراتی نوێیە کە مافی ئەتۆنۆمی بۆ کەمینەکان دابین بکات ععەوە یەکسانی بۆ ھەموو گرووپ و نەتەوەکانی ئێران دابین دەکات، ھەر ئەوەش بوو کە قاسملوو خەباتی بۆ دەکرد.عع

کرولیچ سەرەتای ھەشتاکانی بەبیر دێت کاتێک پێشمەرگەکانی ھیزبی دیموکرات لە شەڕێکی سەختدا بوون لەگەڵ رژێمی ئێران و چەند ناوچەیەکی کوردستانیان کۆنترۆڵ کرد.

کرولیچ، کە خەڵکی کۆماری چیکە، لە چیاکانی کوردستان لەگەڵ مێردەکەی خەباتی کردووە و زمانی ئینگلیزی فێری پێشمەرگە کردووە. جگە لە زمانی چیکی، فارسی و ئینگلیزی و فەرەنسی و کوردی (سۆرانی) دەزانێت.

ھەرچەندە رووداوی تیرۆرکردنی ئەو سەرکردانە بووەتە مێژوو، پاش ٣١ ساڵ گومانلێکراوانی ئەو تاوانە رووبەڕووی سزای یاسایی نەبوونەتەوە. کرۆلیچ گوتی “بەڵام، میراتی ئەو سەرکردە ئێرانییە ھەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە “مێردەکەمیان کوشت، بەڵام نەیانتوانی میرات و پاشماوەی وەک سەرۆکی ھیزبی دیموکرات بکوژن. ھێشتا بیرۆکەی ئازادی لەنێو ملیۆنان کورد زیندووە”.

ئێران نکۆڵی دەکات لە ھەبوونی پەیوەندی بە تیرۆرکردنی ئەو سەرکردانە، بەڵام ھاوسەرەکەی قاسملوو دەڵێ ععزۆرباش دەزانم کە ئێران مێردەکەمیان کوشت، بەڵام بەھۆی گوشارەکانی ئێران و ھەڕەشەی ئابووری، دەوڵەتی نەمسا تاوانبارەکانی ئازادکردن”.

Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer