حکومەتی ھەرێمی کوردستان: تورکیا رێز لە سەروەری خاک و نیشتیمانمان بگرێت
راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی ھکومەتی ھەرێمی کوردستان
“بە دڵگرانی و نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری رووداوەکانی ئەمڕۆ و چەند رۆژی رابردووی ناوچە سنوورییەکان دەکەین، کە بووە ھۆی زیانی گیانی و ماددی بە ھاووڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانی ناوچەکە.
ھکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی شەھیدکردن و زیان گەیاندن بە ھاووڵاتییان دەکات لەلایەن ھەر لایەنێک و بە ھەر ھۆکارێکەوە بێت.
داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین رێز لە سەروەری خاک و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆل بکات بۆ ئەوەی ئێدی نەبنە ھۆکار بۆ دروستکردنی پشێوی لە ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان.
ھکومەتی ھەرێمی کوردستان خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان ھێرش بکرێتە سەر ھیچ وڵاتێک.
لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین و ھیوای چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی ھکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٩ ھوزەیرانی ٢٠٢٠”