شەھلا محمدی
Foto: Tuala Hjarnø
بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی دانمارک، کۆرە مۆلباک رادەگەیەنێت:
ئەگەری دووبارە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لاوازە وە لەو بڕوایەدا نین جارێکی تر کۆرۆنا تەشەبکاتەوە یان پێویست بە داخستنی دانمارک بکاتەوە.
ھەروەھا مولباک ھۆشیاری دەدات، کە ھەرچەند ئێمە زوو ھەڵوێستی پێویست و جددیمان وەگرت بۆ کۆنترۆڵکردنی باروودۆخەکە، بەڵام نابێت پەلە بکەین لە کردنەوەی یەکجاری ھەموو ئەو شوێنانەی داخرابوون.
تاکو ئێستا ١٧٧ کەس بەھۆی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ٥٢٧ کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە مردوون.