ئەو کەسانەی، کە مەترسییان هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ترسناک لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید – ١٩، لە ئێستاوە دەتوانن پەیوەندی بە پزیشکەکەی خۆیانەوە بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینێک بە خۆڕایی دژی پنێومۆکۆک بەکتریای هەوکردنی سییە.

ئەم ڤاکسینە بەو کەسانە دەدرێت بە تایبەتی کە لەو گروپانەدان کە مەترسییان لەسەرە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی مەترسیدار، کە لەهەمان کاتدا مەترسی تووشبوونیان بە کۆڤید – ١٩ هەیە.

ڤاکسینەکە، کە بەو گروپە دیاریکراوانە دەدرێت ، ڤاکسینێک نییە دژی کۆڤید – ١٩. ئەوە ڤاکسینێکە دژی بەکتریایەکی تایبەت، بەکتریای- پنێومۆکۆک، کە لە خراپترین حاڵەتیدا دەتوانێت ببێتە هۆی چەند نەخۆشییەکی ترسناک وەک ژەهراویبوونی خوێن و هەوکردنی سییەکان.

هەندێک کەس مەترسییان زیاتر لەسەرە وەک لە هەندێکی تر، یان بەهۆی تەمەنیانەوە، یان چونکە نەخۆشی تریان هەیە. لەبەرئەوە لە قۆناغی یەکەمدا، ئەو کەسانەی کە لە خانەی پیران دەژین، ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو ٦٥ ساڵەو نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و ئەو کەسانەی تەمەنیان ژێر ٦٥ ساڵە و مەترسی زۆر تایبەتیان هەیە کە نەخۆش بکەون، ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت.

بۆ زانینی ئەوەی کە تۆ لەو گروپەدایت کە مەترسی تووشبوونیان لەسەرەو بەو هۆیەوە دەتوانیت ڤاکسینەکە بە خۆڕایی وەربگریت، لێرەدا زیاتر بخوێنەرەوە:
https://www.sst.dk/da/Viden/Vaccination/

تۆدەتوانیت لێرەدا زیاتر دەربارەی ڤاکسینەکە بخوێنیتەوە:
https://www.sst.dk/da

Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer