کورتەیەک لەسەر کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەزیری تەندروستی ماونوس ھۆینیکە و ووتەبێژەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ٢٠/٤/٢٠٢٠

عدنان بەرزنجی

Fotograf: Claus Bech

لەیەکەم ھەنگاو داین بۆ کردنەوە بەڕووی کۆمەڵگەدا، تەنھا لەبەر ئەوەیەکە، لەدانمارک نەخۆشیەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە. کردنەوەی کۆمەڵگە، مانای وایە دەتوانن چەند کەسان پێکەوە بن و کار بکەن ھتد. کە لە دوای پشتکنینەکانەوە بڕیاری درا، بەڵام پێویستە کە لەھەمانکاتدا لەسەر رێنماییەکانی تەندروستی بەردەوام بین کەدەرکراوە لەوانە، دەستمان بشۆرین، کۆکە و پژمەکانمان بکەینە ناو قۆڵمانەوە، وە نزیکبونەوە و بەریەککەوتنەکانمان سنوردار بکەین، وە لە ماڵەوە بمێننەوە لە ھەڵتی توش بوون بە نەخۆشیەکە، وە ئاگاداری خۆت بە لەو شۆێنانەی کە خەڵکی زۆری لێیە.

ھەوڵێکی زۆر درا تاوەکو پشکنینەکان زیادبکەن ھەتاکو ئێستا. واتە، ھەموو ئەو کەسانەی کە نیشانەکانیان تێدایە، دەبێت پشکنین بکەن. بەکورتی، ئەگەر یەکێک یان زیادتر لەم نیشانانەت ھەیە وەک: کۆکەی ووشک، تایبەرزیان کێشەی ھەناسەدان، دەتوانیت پشکنین بکەیت بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا. تەلەفۆن بکە بۆ پزیشکەکەت بکە یان ئەگەر دوای کاتی ئاسایی بوو ( دەوام ) دەتوانیت تەلەفۆن بکە بۆ پزیشکی ئێشکگر. پاشان دەنێردرێیت بۆ پشکنین بە زوترین کات. ئەوەباشترین رێگەیە بۆ رێگە گرتن لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەکە کۆڤید ١٩.

جێگەی نیگەرانیە کە خەڵکان پەیوەندی نەکەن بە پزیشکەکانەوە یان بەکەمی پەیوەندی بکەن بە پزیشکەکانەوە، داوا لە دانیشتوان دەکەین کە پەیوەندی بکەن بە پزیشکەکەیەوە لەکاتێکدا ئەگەر، ھاڵی خراپ بوو، یان نیشانەکانی تێدا بوو. بەبێ ئەوەی بزانیت ڤایرۆسی کۆڕۆنایە یان نا.

بەگشتی لەسەر پشکنینەکە

پشکنینێکە کە، چلکەیەک سەرێکی بە لۆکە پێچراوە، دەکێتە ناو قورگ یان لوتەوە. ئەگەر لە نەخۆشخانە پشکنینەکە ئەنجام بدەیت، کە بەڕێگەی سۆندە لە رێگەی لوتەوە دەپشکندرێیت. بەڕێگەی جیاواز پشکنینەکە ئەنجام دەدرێت گرنگ ئەوەیە کە چەند جاڕێک پشکنین بکەیت.

Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer