کوردێکی خەڵکی شاری ئورمیە لە وەڵاتی دانمارک، خواردنی خۆرایی دەدا بە کارمەندانی تەندرۆستی دانمارک
خاوەنی ئەم رێستوورانتە ناسر ئیسماعلی زادە بە ناوی ساسۆن پیززا و کەباب ھاوس وەک ھەنگاوێکی بۆ بەشداری لە بەرەنگار بوونەوەی ڤیرۆسی کرۆنا و رێزگرتنێک بۆ پارێزەرانی سڵامەتیی مرۆڤ، ھەر لە سەرەتای بڕیاری ھکوومەت بۆ قەرەنتینەی وڵاتی دانمارک ھەتا کۆتایی ھاتنی قەرەنتینە، پارەی خواردن لە: دوکتۆر، پەرەستار و شۆفێری ئامبۆلانسەکان وەرناگرێ و بردنی خواردن لە رێستوورانت ، یان سفارش کردن بۆ شوێنی کاریان بە بەلاش دەبێ
Kære kunder, Vi hos Sason Pizza Dronninglund, vil gerne hjælpe i denne svære corona krise tid, og derfor vil vi gerne…
Slået op af Sason Pizza & Kebab House i Søndag den 22. marts 2020
تاکو ئێستا ٥١٧ کەس بەھۆی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ١٣٩ کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە مردوون
سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتە فرێدرێکسن لە کۆبوونەوەی چاپەمەنی راگەیاند کە پلانی کردنەوەی وڵاتی بە شێوەیەکی وردە وردە دوای ١٣ی ئاپریلی ھەیە، ئەگەر ژمارەی تووشبوان بە وایرۆسی کۆرۆنا کەم ببێتەوە.