Shahla Mohammadi/Radyo Kurdî
جارێکی تر دەرگای خوێندن لە مەکتەبەکان بەڕووی مناڵانی قۆناغی بنەڕەتیدا دەکرێتەوە، بەڵام بە ئاگاییەکی زۆرەوە..
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١ـ٢ـ٢٠٢١ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ماونۆس هۆینیکە بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکانی دا بۆ پۆلی سفرـ ٤ ی بنەڕەتی.
ـ لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووە، کە ٨ فێبریوەری دەکات، مناڵان دەست دەکەنەوە بە دەوامی مەکتەب و خوێندن لە مەکتەب بەڕیوە دەچێت
ـ پێویستە دایک و باوکان دەمامک بەکاربهێنن لە کاتی گەیاندنی مناڵەکانیان و لە حاڵێکدا کە بچنە ناو مەکتەبەوە.
ـ مناڵانیش تەنیا لەگەڵ پۆلی خۆیاندا دەبن و تەنانەت لە پشووی بەینی وانەکانیش نابێت تێکەڵی پۆلەکانی تر ببن.
ـ کارمەندان و دەمەزراوانی مەکتەبەکان هەوڵدەدرێت تێست بکرێن تاوەکو بەرلە تەشەنەکرندن و پەڕینی ڤایرۆسەکە بگرن لە حاڵی تووشبوونیاندا.
ـ ڤاریەنتە ئنگلیزیەکە هەر لە برەودایە و ئەگەرچی ڕێژەی تووشبوون زۆر دابەزیوە بەڵام ئەو جۆرەی پێی دەوتری بـ١١٧ هەرەشەیەکە و ناکرێت بەهێند وەرنەگیرێت.