حکوومەت ھیوادارە کە کۆمەڵگا بگەڕێتەوە سەر رەوتی ئاسایی خۆی بە پێی تێپەڕبوونی کات.
سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی چاپەمەنی راگەیاند کە پلانی کردنەوەی وڵاتی بە شێوەیەکی وردە وردە دوای ١٣ی ئاپریلی ھەیە، ئەگەر ژمارەی تووشبوان بە وایرۆسی کۆرۆنا کەم ببێتەوە
”حکوومەتی دانیمارک دەیھەوێ بەشێک لە چالاکێکانی کۆمەڵگا بە شێوەی سنووردار و رێژەیی لە پاش پشووی”جێژنی پاک” بکاتەوە ئەگەر ئاماری تووشبوان رێگای پێ بدا.”
”ئەگەر ئێمە پابەندی رێنمایەکانی حکوومەت دانیمارکی بین، ئێمە دەتوانن ھێدی ھێدی بچنە ژیانی نۆرمالی خۆمان.”
”سنوورەکانی دانیماڕک بە داخراوی دەمێننەوە. بێگومان نابیت ئایمە نەخوشینکە سەر لە نوی بھینین لە دەرەوە” ئەلێت مێتە فرێدرێکسن.
سەرۆکوەزیران مێتە فرێدرێکسن دووبارەی دەکاتەوە کە زۆر گرینگە کە ئێمە ھەموومان پابەندی رێنمایەکان بین، خۆ بەدوور بگرین لە یەکتر نزیک بوونەوە، ھەتا لە رۆژی پاک بوونەوەش دا، ھەروەھا داواش دەکات کە ھاووڵاتیان لە سەفەر کردن خۆ بپارێزن ھەتا لە ناوخۆی وڵاتیش دا.
تاکو ئێستا ٥٣٣ کەس بەھۆی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ٧٧ کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە مردوون.