حکوومەت باری نا ئاسایی تاکو ١٣ی ئاپریلی ٢٠٢٠ درێژ کردەوە.

Screenshot: DR

سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ھەموو رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا.

مێتە فرێدرێکسن بریاری دا بە درێژ کردنە وی داخستنی وەلاتی دانیمارک. بە داخستنی شوێنە گشتیکان وەکو:
قوتابخانە، باخچەی مندالان، خواردنگە، سینەما، قاوەخانە، سەرتاش، شوێنی وەرزیش.

حکوومەت بە ھەموو توانایەوە ھەوڵدەدات بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگری گرتن لە ھەرچی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

سەرۆکوەزیران مێتە فرێدرێکسن دووبارەی دەکاتەوە کە زۆر گرینگە کە ئێمە ھەموومان پابەندی رێنمایەکان بین، خۆ بەدوور بگرین لە یەکتر نزیک بوونەوە، ھەتا لە رۆژی پاک بوونەوەش دا، ھەروەھا داواش دەکات کە ھاووڵاتیان لە سەفەر کردن خۆ بپارێزن ھەتا لە ناوخۆی وڵاتیش دا.

واتە بە ھەزاران دانیمارکی دەبێ لە مالە وە کارەکانیان ئەنجام بەدەن.
وە داوەکارن لە ھەموو دین و باوەریان و بە تەواوی ئاینیکان شەوەکە پابەندی رینمایەکانی ھکوومەتی بن.

داخستنی کۆمەلگای دانیمارک زیانەکی زۆر مادی بە ھکوومەتی دانیمارک گەیاندوە. و ھکوومەت ھەستاوە بە قەرە بوکردنی خاوەنی کۆمپانیاکان و کوگاکان.
تاکو ئێستا ٣٠١ کەس بەھۆی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ٣٢ کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە مردوون.

 

Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer