ئاسایشی سلێمانی دەربارەی مستەفا سەلیمیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئاسایشی سلێمانی لەسەر لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

مستەفا سەلیمی، کە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتیی ھیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ٢٣ی خاکەلێوە و دوای ١٧ ساڵ مانەوە و بەندکران لە زیندان ئێعدام کرا.

ئاسایشی سلێمانی دەلێت کە:

”ھیچ داتایەک بەناوی ( مستەفا سەلیمی ) لەناو تۆماری بەردەست ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوریەکان بەردەست نییەو ئێمە ھیچ کەسێک بەوناوە ناناسین.”

”بەداخەوە شەوی ١٠/٤/٢٠٢٠ کەسێک بەناوی ( عەلی جەوا نمەردی ) ھەوڵیداوە دەست درێژی بکاتەسەر ناوبانگی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان وە تۆمەتێکی ناڕەوا بۆ ھێزەکانمان لەسنوری پێنجوێن دروست بکات¸بۆ بەرچاو روونی خەڵکی کوردستان رای دەگەیەنین کە:

(عەلی جوانمەردی ) کە ھەواڵی ( مستەفا سەلیمی ) بەقاچاخ بۆھەرێم و رادەستکردنی بە ئێران بڵاو کردۆتەوە، دەیەوێت ناوی ئاسایش بزڕێنێت ، چونکە بەھۆی لادانی لەپێوەرەکانی رۆژ نامەگەری و پێشێلکردنی راستگۆی و بێلایەنی لەبەشی رادیۆی دەنگی ئەمریکا دەرکرا ، بەرداوام و ھەمیشە ھەوڵیداوە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بەلاڕێدا بەرێت ، وەدەزگا فەرمیەکانی ھکومەتی ھەرێمیان لەبەرچاو بخات.

لێرەوە رایدەگەیەنین کەھەواڵەکەی ( عەلی جوانمەردی ) لەسەر ( مستەفا سەلیمی ) و ئاسایشی پێنجوێن بەتەواوی ناڕاستە و بەھەموو شێوەیەک رەدی دەکەینەوە.”

Kommentér via Facebook

kommentarer