کۆنووسی کۆنگرەی رۆژنامەوانی  ٧. مایس  لەگەڵ سەرۆکوەزیران مێتە فریدەریکسن

دانمارکییەکان بەپێی رێنماییەکانی لێپرسراوان لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لە نێوانیاندا، پاکوخاوێنی …هتد هەڵسوکەوتییان کردووە. لەبەرئەوە ئێستا دەرفەت رەخساوە بۆ بەردەوام بوون لە قۆناغ بەدوای قۆناغ کردنەوەی کۆمەڵگای دانمارک. رێنماییەکانی لێپرسراوانی تەندروستی لەبارەی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لەنێوان کەسەکانداو پاکوخاوێنییەکی باش هەمیشە کاری پێدەکرێت، وە زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا، رێنماییەکان بەشێوەیەکی رێکوپێک جێبەجێبکرێن

جگە لەو رێنماییانەی کە ئاشناین پێیان، پرۆسەی کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا وەستاوەتە سەر پلانی هەڵمەتێکی پشکنین. ئێستا جەختکردنەوەیەکی زۆر هەیە بۆ پشکنینی ئەوانەی کە نیشانەی سووکی تووشبوونیان هەیە، ماکی تووشبوونیان هەیە و بەهۆی تووشبوونەوە جیاکراونەتەوە. جگە لەمانە نموونە بۆ پشکنین لە دانیشتوان وەردەگیرێت، کە بەشێکی دیاریکراو لە هاووڵاتییان بانگدەکرێن بۆ پشکنین، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو کەسانە نیشانەی تووشبوونیان هەبێت یان نەبێت

:قۆناغی ٢ بۆ کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا ئەم شوێنانە دەگرێتەوە

  کردنەوەی تەواوی شوێنە بازرگانییەکان،لەناو ئەمانەدا بۆ نموونە مۆڵەگەورەکان( لە ١١.مایس)ەوە

 چێشتخانەکان، کافتریاو هاوشێوەکانی، دەتوانن خزمەت پێشکەش بکەن بەپێی رێنماییەکانی وەرگرتنی مەوداو مەسافە لەنێوان کەسەکانداو زۆر رێنمایی تر ( لە ١٨.مایس )ەوە

کلاسەکانی ( ٦ – ١٠ ) دەتوانن دووبارە بڕۆنەوە بۆ قوتابخانە ( لە ١٨.مایس )ەوە

زۆربەی کارگەکانی کەرتی تایبەت بۆیان هەیە بکرێنەوەو کرێکارو کارمەندەکان بەجەستە ئامادەبن

وەرزشە پرۆفیشیۆناڵییەکان بۆیان هەیە بەبێ ئامادەبوونی بینەر ئەنجام بدرێن

کتێبخانەکان دەکرێنەوە بۆ بەقەرز وەرگرتنی کتێب ( لە ١٨.مایس )ەوە

وەرزشکردن لە دەرەوە – وە چالاکی دەستەو کۆمەڵەکان بۆیان هەیە دەستیان پێبکرێنەوە، بەمەرجێک رێکارە تەندروستییەکان بە متمانەوە جێبەجێ بکرێن

کەنیسەو ناوەندە ئاینییەکان بۆیان هەیە بکرێنەوە بەپێی پابەندبوون بە رێکارە تەندروستییەکانەوە لە (١٨.مایس )ەوە

هەتا ئێستا بڕیار نەدراوە، کە کەی کۆنترۆڵی کاتیی سنوورەکان هەڵدەگیرێت. حکومەت لەوبارەوەیە هەتا پێش رۆژی ١. حوزەیران ٢٠٢٠ روونکردنەوە دەدات

ئەگەر کردنەوەی دووبارەی کۆمەڵگا ببێتە هۆی ئەوەی، کە پەتای کۆرۆنا سەرهەڵبداتەوە، ئەوا پەلە لە کردنەوەکە ناکرێت. دەزگای کاروباری تەندروستی دەبێت چاودێری بارودۆخەکە بکات و ئێمەش دەبێت لە مانگەکانی داهاتوودا  ئاگاداری یەکتری بین

:لەم لینکەی خوارەوەدا زیاتر بخوێنەرەوە https://www.regeringen.dk/nyheder/2020/pressemoede-om-genaabning-af-danmark-fase-2/

Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer