وەرگێر: عەدنان بەرزنجی

ڕێنمایی بۆ ئه‌و دایک و باوکانه‌ی که‌ منداڵیان ده‌چێته‌ دایه‌نگه‌ یان باخچه‌ی ساوایان

له‌سه‌ر ئه‌م ڕێنماییانه‌ ده‌ڕۆی، ئه‌وا ڕێگه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ ده‌گریت:

  • ئه‌گه‌ر کرا منداڵه‌که‌ت تاوه‌کو به‌رده‌رگای دایه‌نگه‌که‌ یان باخچه‌که‌ ببه‌
  • ئه‌گه‌ر تۆ منداڵه‌که‌ت برد بۆ دایه‌نگه‌ یان باخچه‌که‌، له‌گه‌ڵ منداڵان و دایک و باوکه‌کانی تردا کۆ مه‌بنه‌وه‌.
  • هه‌وڵ بده‌ با منداڵه‌که‌ت ده‌ستی بشوات پێش به‌ڕێ که‌وتنی بۆ دایه‌نگه‌ یان باخچه‌که‌، وه‌پاشانیش له‌ پاش هاتنه‌وه‌ بۆ مه‌ڵه‌وه‌.
  • هه‌وڵ بده‌ با منداڵه‌که‌ت جلی زیاده‌ی پێ بێت، کاتێکی زۆریان له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت. وه‌ کرێمی دژه‌ خۆرتان بیر نه‌چێتئه‌گه‌ر ڕۆژه‌که‌ هه‌تاو بوو.
  • ناکرێت یاری منداڵانیان پێ بێت بۆ دایه‌نگه‌که‌ یان باخچه‌که‌.
  • ناکرێت منداڵه‌که‌ت خواردنی پێبێت بۆ هاوڕێکانی، بۆ نمونه‌ خواردنی پێبێت بۆ له‌دایک بونه‌که‌ی و دابه‌شی بکات
  • له‌سه‌ر ڕێنمایی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی بڕۆ، له‌سه‌ر پایمان به‌ستنی کاتی یاری منداڵان له‌کاته‌کانی دوای دایه‌نگه‌ و باخچه‌که‌ – ئه‌گه‌ر به‌ که‌میشی نیشانه‌کانی نه‌خۆشی تێدا بوو ده‌بێت منداڵه‌که‌ت له‌ماڵه‌وه‌ بهێڵیته‌وه‌، له‌ پاش ٤۸ کاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی که‌ نیشانه‌کانی تێدا نه‌ما ئه‌وجا ده‌توانیت بینێریته‌وه‌ بۆ دایه‌نگه‌که‌ یان باخچه‌که‌
  • ئه‌گه‌ر خۆت نه‌خۆش بوویت، له‌ماڵه‌وه‌ بمێنه‌ره‌وه، و نابێت خۆت منداڵه‌که‌ت بهێنیت و ببه‌یت بۆ دایه‌نگه‌ یان باخچه‌ی منداڵان
  • ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت له‌ دایه‌نگه‌که‌ یان له‌ باخچه‌که‌ نه‌خۆش که‌وت ئه‌وا، ده‌بێت به‌زوویی بچیت به‌ شۆێنیدا بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

ڕێنمایی باش بۆ ئه‌و دایک و باوکانه‌ی که‌ منداڵی سه‌ره‌تایی پۆلی ( ۰ تا ٥ ) یان هه‌یه‌

له‌سه‌ر ئه‌م ڕێنماییانه‌ ده‌ڕۆی، ئه‌وا ڕێگه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ ده‌گریت:

  • گفتوگۆ بکه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن خۆی و ئه‌وانی تر بپارێزێت له‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا
  • بۆ منداڵه‌که‌ت باس بکه‌، که‌ هه‌رچه‌نده‌ خۆێندنگه‌ یان یانه‌که‌یان کراوه‌ته‌وه‌، ره‌وشی ڕۆژانه‌ له‌ ڕۆژانی ئاسایی ناچێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێت یه‌کتری بپارێزین له‌ بڵاوبونه‌وه‌ توشبوون
  • داوا له‌ منداڵه‌که‌ت بکه‌ که‌، گه‌یشته‌ خۆێندنگه‌ به‌یانیان یه‌که‌م شت ده‌ستی بشوات یان که‌ دێته‌وه‌ بۆ مه‌ڵه‌وه‌ ئێواران‌ به‌ هه‌مان شێوه
  • منداڵه‌که‌ت ڕابهێنه‌ چۆن ده‌ستی بشوات، پاشان گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌،‌ چۆن له‌سه‌ر ڕێنماییه‌کانی ته‌ندروستی له‌سه‌ر پاکو ته‌میزی و دوورییان له‌ یه‌کتره‌وه‌ بڕوات.
  • منداڵه‌که‌ت بگه‌یه‌نه‌ تاوه‌کو به‌رده‌رگای خۆێندنگه‌که‌ و دوور به‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ، بۆ نمونه‌ له‌به‌ر ده‌رگای خۆێندنگه‌که‌دا با به‌ینتان هه‌بێت
  • ناکرێت منداڵه‌که‌ت خواردنی پێبێت بۆ هاوڕێکانی، بۆ نمونه‌ خواردنی پێبێت بۆ له‌دایک بونه‌که‌ی و دابه‌شی بکات
  • ئامێره‌ کاره‌باییه‌کانی پاک بکاته‌وه‌ وه‌ک ( ته‌له‌فۆن، ئایپات یان کۆمپیوته‌ر ) به‌ منداڵه‌که‌ت بلێ تاوه‌کو ئامێره‌ کاره‌باییه‌کانی نه‌دات به‌ ده‌ستی هاوڕێکانی
  • هه‌وڵ بده‌ با منداڵه‌که‌ت جلی زیاده‌ی پێ بێت، کاتێکی زۆریان له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت. وه‌ کرێمی دژه‌ خۆرتان بیر نه‌چێتئه‌گه‌ر ڕۆژه‌که‌ هه‌تاو بوو.
  • له‌سه‌ر ڕێنمایی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی بڕۆ، له‌سه‌ر پایمان به‌ستنی کاتی یاری منداڵان له‌کاته‌کانی دوای خۆێندنگه‌که‌یان – ئه‌گه‌ر به‌ که‌میشی نیشانه‌کانی نه‌خۆشی تێدا بوو ده‌بێت منداڵه‌که‌ت له‌ماڵه‌وه‌ بهێڵیته‌وه‌، له‌ پاش ٤۸ کاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی که‌ نیشانه‌کانی تێدا نه‌ما ئه‌وجا ده‌توانیت بینێریته‌وه‌ بۆ خۆێندنگه‌که‌یان
  • ئه‌گه‌ر خۆت نه‌خۆش بوویت، له‌ماڵه‌وه‌ بمێنه‌ره‌وه، و نابێت خۆت منداڵه‌که‌ت بهێنیت و ببه‌یت بۆ دایه‌نگه‌ یان باخچه‌ی منداڵان
  • ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت له‌ دایه‌نگه‌که‌ یان له‌ باخچه‌که‌ نه‌خۆش که‌وت ئه‌وا، ده‌بێت به‌زوویی بچیت به‌ شۆێنیدا بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.
  • ئاگاداری برکردنه‌وه‌کانی منداڵه‌که‌ت بکه‌ و لێی بپرسه‌ که‌ چیه‌ منداڵه‌که‌تی غه‌مبار کردوه‌

Kommentér via Facebook

kommentarer