Foto: Sandra Skillingsås, Arbeiderpartiet

سەرۆکوەزیر مێتە فرێدرێکسن پلانی کرانەوەی دانیمارک ئەشکەرە کرد.

سەرۆکوەزیری دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی چاپەمەنی لە وەزارەتی دەولەت بریاری دا بە کردنەوەی وەلاتی دانیمارک بە شێوەی سنووردار.

قوتابی ئامادەیی دەتوانن ئەمساڵ بچن بۆ ئیمتیھان.

دوای ١٥ێ مانگی نیسان (ئەپریل) باخچەی منداڵان، دایەنگەھ (خانەی چاودێریکردنی منداڵان) دەکرێتەوە.

پۆلەکانی شەش تا دە ناتوانن ئەمساڵ بچن بۆ ئیمتیھان، لە بەر ئەوە لە مالەوە دەرسەکانیان بخوینن.

تا دەی مانگی ئایار (مایس) کۆبوونەوەی لە دە کەس زیاتر قەدەخەیە. سنوورەکانی دانیماڕک بە داخراوی دەمێننەوە. فیستیڤالی گەورەکان تا مانگی ئاب (ئاوگوست)) قەدەخەیە.

خواردنگە، سینەما، قاوەخانە، سەرتاش، شوێنی وەرزیش داخراوە.

سەرۆکوەزیری دانیمارک مێتە فرێدرێکسن وت: ”پێشکەوتن ھەیە. رێگایەکە دورستە، چوونکە رێژەی تووشبوون کەمترە.

زۆر گرینگە ئێمە ھەموومان پابەندی رێنمایەکان بین، خۆ بەدوور بگرین لە یەکتر نێزیک بوونەوە. ئەگەر پێشکەوتن نەبێت، ئێمە ناتوانن بچنە ژیانی نۆرمالی خۆمان.”

تاکو ئێستا ٥٠٣ کەس بەھۆی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ١٨٧ کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە مردوون.

Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer