سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی چاپەمەنی رایانگەیاند “ئێمە ئامادەکاری ئەوەمان کردووە کە پێش کاتی دیاری کراوە، دووبارە دانیمارک بکەینەوە”.

لایک مووراد

سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێتە فرێدرێکسن ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی لە وەزارەتی دەولەت کە ئەمرۆ کاتژمێر ١٦ بە رێوە چوو رایانگەیاند “ئێمە ئامادەکاری ئەوەمان کردووە کە پێش کاتی دیاری کراوە، دووبارە دانیمارک بکەینەوە”.

سەرۆکوەزیری دانیمارک مێتە فرێدرێکسن راگەیاند: ”پێشکەوتن ھەیە، چوونکە رێژەی تووشبوون کەمترە.”

سیستمی تەندرۆستی لە سبەیەوە بە رووی خەڵک ئەکرێتەوە، پێشتر بە ھووی بەرگری لە کرۆنا ھەموو نەوبەتەکانی خەستەخانە و دۆکتوور ھەلوەشابووە و ئەو کەسانە کاری زۆر زەرۆریان نەوایا بەرێیان نێکردن.

دوای ١٥ێ مانگی نیسان (ئەپریل) باخچەی منداڵان، دایەنگەھ (خانەی چاودێریکردنی منداڵان) دەکرێتەوە. قوتابی ئامادەیی دەتوانن ئەمساڵ بچن بۆ ئیمتیھان.

بەلام مێتە فرێدرێکسن رایگەیاند دایک و باووکەکان پێویست ناکات نگەرانی منداڵەکانیان بن، ئێمە ھەموو ری و شوێنی تەندروستی لە مەدرەسە بەرچاو ئەگرین و ھەوڵ ئەدەین کە منداڵەکان تووش نەبن، ئەگەر کەسێک منداڵەکەی نەخوەشە تکایە نەینێرێت بۆ قوتابخانە.

بە پێ بریاری پێشتر ھەموو رێستۆران، مارکێتی جل و بەرگ، بار، دیسکۆ، کتێبخانە و قوتابخانە لە پۆلی شەش بۆ سەرەوە ،….تا دەی مانگی مەی داخراوە ئەبێت.

ھەر وەھا وەزیری تەندروستی دانیمارک وتی کە ئێمە خوەشھالین کە ئێمە بەباشی بەرەنگاری ئەو ڤایرۆسە بووینەوە و توانیمان خەڵک بپارێزین.

تاکو ئێستا ٥٠٣ کەس بەھۆی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ١٨٧ کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایەوە مردوون.

Del på sociale medier

Kommentér via Facebook

kommentarer